facebookshare

 

 

هونه‌ری

زانا دڵشاد دزەیی : بەبۆنەی رۆژی ڤالانتاین، ھۆڵی تەلاری ھونەر لەسلێمانی بەھاوکاری دەزگای راگەیاندنی ھونەری کوردفۆکس رۆژی ١٠/٢/٢٠١٢ ئاھەنگێکی تایبەت بە بەشداری ھونەرمەندان "سالار مەحموود، نازێ عەزیزی، دڵنیا قەرەداخی، ماجد" ئەنجام دەدات. لەو بارەیەوە باوان رزگار خاوەنی دەزگای ھونەری کوردفۆکس لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ھۆڵی تەلاری ھونەر ئەم ئاھەنگە بەبۆنەی رۆژی ڤالانتاین ئەنجام دەدات، بەناونیشانی "ئاھەنگێک بۆ ڤالانتاین" کە چوار ھونەرمەندی پڕجەماوەری وەک "سالار مەحموود، نازێ عەزیزی، دڵنیا قەرەداخی، ماجد" بەشداری تێدا دەکەن و ھەر ھونەرمەندێک ٤٠ خولەک گۆرانی پێشکەشی جەماوەرەکەی دەکات. باوان رزگار گوتیشی "ئەم ئاھەنگە بەشێوەی پلیت دەبێت، کە نرخێکی گونجاو دانراوە، بۆئەوەی ھەموو کەسێک بتوانێ بەشداری لەو ئێوارە ئاھەنگە بکات، کە نرخەکەی تەنیا ١٥ ھەزار دینارە، کاتژمێر ٥ی ئێوارە لەھۆڵی تەلاری ھونەر ئەنجام دەدرێت". باوان رزگار ئاماژەی بەوەشدا رۆژی ٢٥/١/٢٠١٢ پلیتی ئاھەنگەکە لەسلێمانی دەستدەکەوێت و ئێستا تەلاری ھونەر خەریکی ئامادەکارییەکانی ئاھەنگەکەیە.
بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی رووتی گوڵشیفتە فەراهانی، ئەكتەری ئێرانی لە گۆڤاری فەرەنسی فیگارۆ و دوابەدوای ئەوەش بڵاوبوونەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی جیاوازی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بەدوای خۆیدا هێنا.   ئەم وێنەیە بەشێكە لە كۆمەڵێك وێنەی ژان مودینو، وێنەگری بەناوبانگی فەرەنسییە، كەلە 16 ئەكتەری گەنج گرتووە كە ناویان بۆ بەشی باشترین "ئەكتەری زیرەك"ی خەڵاتە سینەماییەكان پاڵاوتووە.   هەروەها كورتە فلیمێك لەم ئەكتەرانە بڵاوبووەتەوە كە لەكاتی رووتبوونەوەدا لێیانگیراوە. ئەم فیلمە بۆ مەراسیمی سزار دروست كراوە.   ئەڵبەت گۆڤاری فیگارۆ وێنەی فەراهانی كاتژمێرێك لەمەوبەر لەناو كۆمەڵەكە لابرد و ئەو فیلمە رەسمییەی كە لە یوتیوبدا بلاوببووەوە ماوەیەك لەبەردەست نەبوو.   كاردانەوە ئەرێنی و نەرێنییەكان لەهەمبەر بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەدا زۆر بەربڵاوبووە. بۆ نموونە تەنیا لە یەكێك لە لاپەڕەكانی لایەنگرانی گولشیفتە فەراهانی لە فەیسبووك كەمتر لە 24 كاتژمێر پاش بڵاوبوونەوەی بە هەزاران كەس لەوبارەیەوە رای خۆیان دەربڕیوەو لینكە پەیوەندیدارەكان بەم وێنەیەوە لە وێبسایتەكەدا بەرزترین خاڵ واتە زیاتر لە 1000ی هێناوە.   لەزۆربەی ئەم رایانەدا بەكارهێنەران لەگەڵ بەرگریكردن لەم كارەی گوڵشیفتە فەراهانی، كارەكەیان وەك كارێكی بوێرانە وەسف كردووەو وەك بەرگریكردن لە ئازادی رادەبڕین و ناڕەزایی دەربڕین لەقەڵەمیان داوە.     بگرە هەندێك لە بەكارهێنەران كارەكەیان وەك "شكاندنی تابۆ" و لەئاستی كارەكەی عەلیا ماجیدە ئەلمەهدی میسریدا ناودێر كردووە.   لە بەرامبەردا نەیاران رووتبوونەوەی ئەم هونەرمەندەیان لە بەرامبەر كامێراكاندا وەك كارێكی نابەجێ لەقەڵەمداوەو وەك رێكنەبوون لەگەڵ بایەخەكانی ژنێكدا ئاماژەیان بۆ كردووە.   سەرەڕای ئەو كاردانەوانە لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەی وێنەكەدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن ئێرانییەكانەوە، هەندێك لە وێبسایتە هەواڵییەكان لە ئێران كاردانەوەیان نیشانداوە.   بۆ نموونە ئاژانسی هەواڵی فارس كە لە توندڕەوەكانی ئێرانەوە نزیكە لە بابەتێكدا بە سەردێڕی "كارە شەرمهێنەراكەی ئەكتەری فیلمی ئەسغەری فەرهادی" نووسیویەتی: "ئەكتەرێك كە رۆژێك لە رۆژان بە رۆڵگێڕانی دایكێكی فیداكار لە فیلمی میم وەك مادر(دایك) خۆش درەوشایەوەو، بە پەنابردن بۆ سنەمای رۆژئاوای ئەمڕۆ شانازییەكەی ئەوەیە كە پامداوێنییەكەی هەڕاج كردووە. وێنەكەی لە بەرگی گۆڤارێكی فەرەنسیدا بڵاوبووەتەوە".   گوڵشیفتە فەراهانی كە پاش چوونە دەرەوە لە ئێران درێژەی بە چالاكی ئەكتەری خۆی داوەو بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمی فەرەنسی "دەتكوژم، ئەگەر بمری" دەرهێنەری كوردی دانیشتووی فەرەنسا هونەر سەلیم، یەكێك لەو كەسانەیە كە چانسی وەرگرتنی باشترین "ئەكتەری زیرەك"ی سزاری هەیە.   گوڵشیفتە كاتێك 14 ساڵ لەمەوپێش كاتێك لە تەمەنی 14 ساڵیدا بوو بە فلیمی "دار هەرمێ"ی داریۆشی مێهرجویی رووی لە جیهانی هونەر كرد. بۆ دوایین جاریش لە ئێران لە فیلمی "دەربارەی الی" دەرهێنەر ئەسغەر فەرهادی چووە پێش كامێرا.   ئەم ئەكتەرە لەساڵی 2008 بە رۆڵگێڕان لە فیلمی كۆمەڵەی دۆركان بە دەرهێنەری ریدڵی ئیسكات و بە یاریكردن لە بەرامبەر لێئۆناردۆ دیكاپێریۆ، یەكەمین بەشداریكردنی خۆی لە فیلمی هۆڵیوود تاقیكردنە وە. فیلمێك كە لەوانەیە ئەویش وەك هۆكارێكی دیكە بووە هۆی ئەوەی كە بۆ ئێران نەگەڕێتەوە.   ئەوكات محەمەد سەفار هەرەندی، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران گوتبووی ئەوەی یاسا پێشێل بكات، خۆیشی پێشێل دەكرێت.   لە رواڵەتدا بیانووی بەرپرسانی ئێران بۆ ئەوە بوو كە حیجابی نەپۆشیوەو بەوەش كێشەیان بۆ بڵاوبوونەوەی دوایین فیلمی لە ئێران "دەربار الی" دروست كرد.   گوڵشیفتە تەمەنی 28 ساڵەو كچی بەهزاد فەراهانی ئەكتەری بەناوبانگی ئێرانییەو هەروەها خوشكە گەورەكەشی شەقایەق فەراهانی ئەكتەری سینەمایە.   زەمانە، بوتیك، ئەسرینی سەرما، بەناوی باوك، میم وەك مادەر(دایك) و تێكەڵەی مریشك و هەلوژە لەو فیلمانەیە كە رۆڵی تێدا گێڕاوە.  
تازەترین بەرهەمی  هونەر مەندی  لاو دڵزار شەنگە  کرایە دیاری    بۆ مەڵپەرەکەمان    وە ئێمە  بەناوی  مەڵپەڕی  چنار.نیت    سوپاسی  تەواوی ستافی   ئەم بەرهەمە  جوانە  دەکەی ئەمەش  بەرهەمی  2012ی  هونەرمەند  دڵزار شەنگە   بەناوی گۆشە گیرن   و  هیوای  سەر کەوتن و  کاری   جوانتری بۆ دەخوازین   وە  بەناوی بەڕێوە بەری مەڵپەڕی چنار.نیت وە  داوای لێبوردن لە هونەر مەندی خۆشەویست  دڵزار شەنگە دەکەین کە لەکاتی خۆیدا  بەرهەمەکە  بڵاو نەکرایەوە   دوبارە هیوای سەر کەوتن بۆ دڵزارشەنگەو کۆمپانیای  شەنگە موسیک  لە بریتانیا http://www.youtube.com/watch?v=WxuXcuY3l88
دوای سەرنەكەوتنی لەدوو ئەزموونی هاوسەرگیریدا، ئەستێرەی ناوداری جیهانی مادۆنا رایدەگەێنێت، توانای رۆمانسیەت و دەربرینی خۆشەویستی هەیە بەهەمان تام‌و چێژی جارانییەوە، هەروەها ئاشكرایدەكات كەئێستا بەدوای سوارچاكی خەونەكانیدا دەگەرێت. مادۆنا لەكاتی نمایشكردنی یەكەم فیلمی خۆی وەك دەرهێنەر، هێمای بۆ ئەوە كرد:"كەس ناتوانێت خۆشەویستییەكانی نێو ناخی ئاشكرا بكات و گوزراشتی لێ بكات". لەو بۆنەیەدا مادۆنا بەجلێكی رەش و كۆمەڵێك ئیكسسواراتی زۆرەوە دەكەوت و بووە هۆی راكێشانی سەرنجی هەوادارنی.
هەواڵی گشتی
که‌مپینی داکۆکیکردن له‌ ROJTV راگه‌یه‌ندرا

که‌مپینى داکۆکى  ROJTV که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوه‌، داخستنى ROJTV به‌ پێشێلى ئازادى راده‌ربڕین و په‌ڵه‌یه‌کى ره‌ش به‌ ناوچه‌وانى دیموکراسى

زیاتر بخوێنەوە
 
كچێكی لوبنانی داوا دەكات توندوتیژی سێكسی لەگەڵ بكرێت!

داوا لەپیاوان دەكات، بەتوندرین شێوە ئازاری بدەن‌و بۆنی بكەن‌و سینگی بگرن‌و لێیبدەن‌و قژی رابكێشن‌و وای لێبكەن خۆی پێ سووك بێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
تونس.. دەستدرێژی دەكرێتە سەر كچە رۆژنامەنووسێك

لەمیانەی پێكداهەڵپژانی نێوان لایەنگرانی ئیسلامیی و لیبراڵییەكانی تونس لەبەردەم كۆلیژی ئادابی زانكۆی ویلایەتی (منوبە)ـی تونس دەستدرێژیكرایە سەر كچە رۆژنامەنووس (سەنا فەرحات).

زیاتر بخوێنەوە
 
"ئێره‌ زۆر حه‌ساسه‌. چاوپێکه‌وتنمان گونجاو نییه‌"

 

 

دواجار به‌رپرسانى تورک رێگایان دا که‌ براى ئۆجه‌لان به‌مه‌به‌ستى دیداری له‌گه‌ڵ براکه‌ى سه‌ردانى ئیمرالى بکات

زیاتر بخوێنەوە
 
پیاوێكی كورد لە نەرویج هاوسەرەكەی دەكوژێت

پیاوێكی كورد لە نەرویج هاوسەرەكەی دەكوژێت و پاش ئەوەی لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیر دەكرێ هەوڵی خۆكوشتن دەدات، بەڵام رێگری لێدەكرێت

زیاتر بخوێنەوە
 
بەپەلە | ::سەرجەمیان کوردن و لەلایەن میلیشیاکانی دەوڵەتی تورک پێشتر کۆمەڵکوژکراون"

بەپەلە | ::سەرجەمیان کوردن و لەلایەن میلیشیاکانی دەوڵەتی تورک پێشتر کۆمەڵکوژکراون"

زیاتر بخوێنەوە
 
<< دەستپێک < نیشاندان 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 داهاتوو > کۆتایی >>

JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL

زانستی

لاوازی‌ توانای‌ سێكسی نیشانه‌ی مردنه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌ریده‌خات كه‌ لاوازی توانای‌ سێكسی...
زۆربڵه‌یی‌ به‌سووده‌
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ (هلس دای‌ نیوز)ی‌ ئه‌مریكی‌، زاناكانی‌ زانكۆی‌...
داوا ده‌كات نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌كردنی سنگ نه‌كه‌ن
هۆگۆ چافێز سه‌رۆكی فه‌نزوێلا داوای له‌ ژنانی وڵاته‌كه‌ی كرد دووربكه‌ونه‌وه‌...
لە وڵاتە عەرەبییەكان لە 58%ی كچان بەر لە هاوسەرگیری كردەوەی سێكسی پەیڕەو دەكەن
ئەم راپۆرتەی خوارەوە لە رۆژنامەی (كل العرب) بڵاوكراوەتەوە، كە رووبەر لەبەر گرنگی...

ته‌ندروستی

نیشانەكانی سك پڕی
لەناو ڕۆمە كۆنەكاندا ژنانی تازە لاو لە دوای شوكردنیان گەردانەیەكی زێڕ یان زیویان...
بۆن بۆ نەهێشتنی ئارەق بەكارمەهێنن
چەند پسپۆرێكی شارەزای بەریتانی هۆشداری دەدەن لەبەكارهێنانی ئەو ماددەو بۆنانەی...
خۆر لە خەمۆكی دەتپارێزێت
لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، تیشكی خۆر چارەسەرە بۆ بەشێكی زۆری نەخۆشییەكان....
ژنانی به‌ریتانیا هه‌موو به‌یانییه‌ك جلی ژێره‌وه‌ ده‌گۆرن
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ كه‌ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی...

سياسی

PKK بڕیاری به‌رفراوانکردنی به‌رخۆدان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نى پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) به‌ لێداونێک ئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌ى...
پیلانی پشت په‌رده‌ی تیرۆرکردنی خه‌بات دێرک
- عه‌بدولڵا به‌درۆ که‌ له‌ساڵی 1999وه‌ خۆی و بنه‌ماڵه‌ و که‌س و کاره‌که‌ی...
نێچرڤان بارزانی 300000سێ سەد هەزار دۆلاری دا بە کەی ئین ئین
نێچرڤان بارزانی به‌رتیل ده‌داته‌ كه‌ی ئێن ئێن دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ نێچیرڤان...
قه‌ره‌یڵان: له‌ مانگی شوباته‌وه‌ ده‌که‌وینه‌ قۆناخێکی نوێوه‌
دیدار / 12:17 / 24 کانونی دووەم 2012 سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى (KCK) موراد...